داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی كانوونی دووەم بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردەی نەوتی بۆ مانگی كانونی دووەمی 2023 بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، داهاتی مانگی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار و 663 ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوت رۆژی دووشەممە 27_2_2023، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو بە (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی كانونی دووەمی 2023 گەیشتوەتە 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بەرمیل، كۆی گشتی داهاتەكەشی حەوت ملیار و 663 ملیۆن و 788 هەزار دینار بوە.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆی ئەو بڕە نەوتەی بۆ مانگی كانونی دوەم لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی 98 ملیۆن و 460 هەزار و 50 بەرمیل بووە، هاوكات دوو ملیۆن و 475 هەزار و 516 بەرمیل نەوتی كەركوك لە رێگەی بەندەۆی جەیهانەوە هەناردە كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا