وەزیری پەروەردە سەردانی ماڵی ئەو منداڵەی کرد کە لەڕێی پۆڵەتیک پرێسەوە ناخی هەمووانی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری پەروەردەی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گەیشتنە ماڵی ئەو منداڵەی کە لە پۆڵەتیک پرێسەوە قسەکانی ناخی هەمووانی هەژاند.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، هاتووین سەردانی کاکە مەیار دەکەین و هاوکار دەبین لە گەڕاندنەوەی بۆ پڕۆسەی خوێندن.

هاوکات، پەیمانیشیدا مانگانە لەڕووی ماددییەوە هاوکاری خانەوادەکەی بکات و نەهێڵێت لە خوێندن دووربکەوێتەوە.

لە بەرامبەریشدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی دەزگای پۆڵەتیک پرێسی کرد و وتی لەمساڵدا 1700 خوێندکارمان گێڕاوەتەوە بەر پڕۆسەی خوێندن.

لە ڕاپۆرتێکی مەیدانی دەزگای پۆڵەتیک پرێس کە لەناو بازاڕی سلێمانی ئەنجامدرابوو، چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵ کرا کە کاری دەکرد و باسی لە ژیان و گوزەرانی خێزانەکەی کرد و قسەکانی کاردانەوەی گەورەی هەبوو، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکە مەریوانی حاجی جەمال، کەسایەتی سەرمایەداری نیشتمانی ڕایگەیاند، پارەی یەک ساڵ کرێ خانوویان بۆ فەراهەم دەکات وخانووەکەیان بۆ نۆژەن دەکاتەوە و بڕی پێنج هەزار دۆلاریشیان پێشکەش دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا