رەخنە لەهەڵبژاردنی پێشوەختە دەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ سودێکی نابێت ئەگەر هەمان ئەنجامی سیاسی کە ئێستا هەیە بەرهەمبهێنێتەوە و گومان هەیە لەئەگەری بەکارهێنانی زیاتر لەملیۆنێک کارتی ساختەی ئەلیکترۆنی لەمیانی هەڵبژاردنەکان.

لەبەیاننامەیەکدا یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، “پێشتر فراکسیۆنی گۆڕان پێشنیازێکی پێشکەش کردووە لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و گومان هەیە زیاتر لەملیۆنێک کارتی ئەلیکترۆنی کە لەهەڵبژاردنەکانی پێشتر بەکارهێنراون دووبارە بەکاربهێنرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کۆمسیۆن رێوشوێنی تایبەت بگرێتەبەر تا دەنگدەران لەجارێک زیاتر نەتوانن دەنگ بدەن، وتیشی: سەرباری رێگەی ئەلیکترۆنی گرنگە پشت ببەسترێت بەجیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست تا کەمترین ساختەکاری بکرێت.

لەبارەی ساختەکاری لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی یوسف محەمەد وتی: بەڵگە هەیە پلانداڕێژراوە بۆ یاریکردن بە دەنگەکان لەکاتی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت و لەئێستاشدا دەنگۆی دەستکاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا