پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست ئاوسانی سکەوە دەناڵێن، کە بەهۆی کۆبونەوەی غازات لە ڕیخۆڵەکاندا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی ئازاری سک و قەبزی، کێشەکانی کرداری هەرس هۆکاری سەرەکی ئاوسانی سکن، بەڵام هەندێک خواردن یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدەن.
شەش خواردن ئاوسانی سک کەمدەکەنەوە:
-خەیار
ڕێژەیەکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، هەروەها ئاوسانی سک کەمدەکاتەوە.
-ئاوی گوێزی هیندی
ئاوی گوێزی هیندی فرێش دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات و ڕیخۆڵەکان پاک دەکاتەوە.
-ماست
ماست یەکێکە لەو خواردنانەی سوودێکی زۆری بۆ ئاوسانی سک هەیە، بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە ڕێگری لە بەکتریا زیانبەخشەکان و ئاوسانی سک دەکات.
-مۆز
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات، چونکە هاوسەنگی نێوان سۆدیۆم و پۆتاسیۆم و ڕێژەی ئاوی جەستە ڕادەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڤۆکادۆ، کیوی، پڕتەقاڵ و فستق بەهەمان شێوە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم.
-زەنجەبیل
چارەسەرێکی سەرەکی هەموو ماڵێکە بۆ سەرمابوون و ئازاری ماسولەکان، لەگەڵ ئەوەشدا زەنجەبیلی فرێش ڕۆڵێکی گرنگ لە کەمکردنەوەی کێشەکانی گەدە دەبینێت، یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات.
-چا گیاییەکان
بەشێوەیەکی گشتی چا گیاییەکان بۆ یارمەتیدانی کرداری هەرس و کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دوای ژەمەکان دەخورێتەوە، چونکە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی کرداری هەرس دەدات.