سودەكانی ئاوی گوڵ

پۆڵەتیک پرێس

ئاوی گوڵ سودێكی زۆری هەیە بۆ پێست و لەش،لە كۆنەوە بۆ جوانكاری بەكارهاتووە،دەتوانرێت بێ‌ تێكەڵكردنی لەگەڵ مادی دیكە دوای شتنی پێست بە پاككەرەوەی تاییەت بەكاربهێنرێت،سودێكی زۆری بۆ پێستی چەور هەیە.

ئاوی گوڵ هیچ زەرەرێكی نییە بەڵكو سودێكی زۆری هەیە لەوانە،بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسان بۆ بریقەداركردن و سپیكردنەوە و نەرمكردنی پێست و دەستەكان بەكاردێت،چونكە دژە هەوكردنە لەگەڵ چەندین مادەی سروشتی و كرێمدا تێكەڵ دەكرێت بۆ پاراستن و چارەسەركردنی پێست لە سوربونەوە و هەستیاری،چاو بریقەدار دەكات و ڕەشی ژێر چاو لادەبات،پێست لە تیشكی خۆر دەپارێزێت.

جرّبي ماء الورد لتقوية جهاز المناعة
بەكارهێنانەكانی،بۆ پاراستنی پێست لە تیشكی خۆر دەیخەیتە سەر پارچەیەك لۆكە و لە دەموچاوی دەدەیت،ئاوی گوڵ لەگەڵ 3 دڵۆپ زەیتی بادەم یان كەوچكێك سركەی سێو تێكەڵ دەكرێت بۆ لابردنی پەڵە،هۆكارێكە بۆ لابردنی برین و سوتاوی و هەوكردنی ڕووی پێست،دەتوانیت لەگەڵ كەوچكێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكرێت بۆ لابردنی زیپكە،برقە و بۆنێكی خۆش بە قژ دەدات، بە ڕێژەیەكی كەم بۆ خۆشكردنی تامی شیرینی بەكاردێت وەك باقلاوە،بەسبوسە،دۆندرمە،كێك،بسكیت و چەندین جۆری دیكە،هەروەها لەناو چادا تامێكی خۆشی هەیە.

ئاوی گوڵ گرنگە بۆ ڕزگاربوون لە قەلەكی و خەمۆكی، تێكەڵكردنی لەگەڵ لیمۆ و نەعناع چارەسەری كێشەكانی هەرس دەكات، دژە هەوكردنە بۆیە چارەسەرێكە بۆ هەوكردنی قورگ، گرنگە بۆ ددانەكان، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی ناو دەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا