ئەو خواردنانەی سوودیان بۆ تەندروستی جگەر هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراک باس لەو خواردنانە دەکات کە سوودیان بۆ تەندروستی جگەر هەیە.

پێش هەموو شتێک ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتینەکانی چەورییان کەمە وەک گۆشتی مریشک پێویستە زیاد بکرێت بۆ ژەمە خۆراکییەکان.

جگەر بەرپرسە لە پاککردنەوەی لەش لە ژەهرەکان، بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکی میوە و سەوزەش لەخۆبگرێت، چونکە مادەی دژەئۆکسانی تێدایە یارمەتی باشترکردنی خانەکان دەدات، هەروەها دانەوێڵەکان دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی لەش دەدات.

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات بەکارهێنانی زەیتە ڕووەکییەکان یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری خراپی لەش دەدەن وەک، زەیتی تۆوی کەتان کە ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا٣ی تێدایە، زەیتی گوڵەبەڕۆژە ئۆمێگا٦ی تێدایە، زەیتی زەیتون ئۆمێگا٩ی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا