پۆڵەتیک پرێس
کەستانە یەکێکە لەو خواردنانەی لەوەرزی زستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دەخورێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات و سووێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”ndtv” کەستانە ئەو ترشانەی تێدایە کە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکەن، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.
بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان لەناویدا سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە، سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای پۆتاسیۆمە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی پەستانی خوێن دەدات، بەوشێوەیەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.