هۆکارەکانی ئارەق کرنەوەی منداڵ لە شەودا

پۆڵەتیک پرێس

هۆکاری سروشتی و تەندروستی زۆر هەیە کە دەبنە هۆی ئارەق کردنەوەی منداڵان لە شەودا، لێرەوە هۆکارەکان ڕوون دەکەینەوە،

ئارەق کردنەوەی شەوان بە زۆری لە منداڵی بچوک و ساوادا ڕوودەدات، بەڵام هەندێک کات ڕەنگە گەورەکانیش توشی ئەم حاڵەتە ببن ئەمەش لە کاتێکدا ڕوو دەدات کە بۆ ماوەیەکی زۆر دەخەون.

نیشانەکانی ئارەق کردنەوەی منداڵان لە شەودا بریتیە لە

-سوربوونەوەی دەم و چاو جەستە

-دروست بوونی ئارەق لەسەر دەست و پێ و سەری منداڵەکە

-گریان و بێ ئارامی لە کاتی شەودا

-بەهۆی ئارەقی زۆرەوە جەستەی شێ دروست دەکات

هۆکارە سروشتیەکانی ئارەق کردنەوەی منداڵان بە هۆی هەست کردنێکی زۆر بە گەرمی ڕوودەدات، لە کاتێک دا منداڵەکە لە شوێنێکی گەرم دادەنێیت، هەندێک کاتیش بە هۆی گریانی منداڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دروست دەبێت.

هۆکارە تەندروستیەکانیش بەهۆی کێشەکانی ئارەق کردنەوە هەندێک کات بەهۆی بەرزی پلەی گەرمای لەشی منداڵەکە دروست دەبێت کاتێک منداڵ پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە، یاخود هۆکارە بۆ ماوەییەکان، نەخۆشی ئارەق کردنەوە کە پێویستە ڕاوێژ بە ۆزیشک بکەیت لە کاتێک دا دەست و پێی منداڵەکەت ئارەق دەکاتەوە، هەروەها ڕەنگە هەندێک کات نیشانە بێت بۆ نەخۆشیەکانی دڵ یاخود توشبوون بە ڕەبۆ

هەندێک کات لە قوڵایی خەودا منداڵەکە هەناسەی دەوەستێت بەهۆی ئارەق کردنەوەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی لە ناکاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا