پۆڵەتیک پرێس
گوێز یەکێکە لەو چەرەساتانەی سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، زیادکردنی نیو کوپ گوێز بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە کۆلیستڕۆڵ و توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
لە ئەنجامی توێژینەوەی زانایان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە گوێز دەخۆن ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە کە دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک، گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 سوودێکی زۆری بۆ دڵ هەیە.
چەرەساتەکان بەشێوەیەکی گشتی و گوێز بەتایبەتی سوودێکی زۆریان هەیە لێدانی دڵ ڕێکدەخەن، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی توشبوون بە نەخۆشیەکان هەیە، بۆیە پێویستە بەڕێژەیەکی گونجاو بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیاد بکرێن.