پۆڵەتیک پرێس
دەرمانی هێورکەرەوەکان ئەو جۆرانانە کە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی وەک سەرئێشە، هەوکردنی جومگە و جەستە بەکاردەهێنرێن، بەشێوەیەکی گشتی دەتوانرێت بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی وەربگیرێن بەپێی ماڵپەڕی”clevelandclinic”.
بەشێوەیەکی گشتی هێورکەرەوەکانی دژەهەوکردن هیچ زیانێکیان نییە بەمەرجێک بە کەمی و لەکاتی پێویستدا بەکاربهێنرێن، بەڵام ئەگەر بەبەردەوامی و بەڕێژەیەکی زۆر بەکاربهێنرێن لەوانەیە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە جێبهێڵن وەک:
-دروستبوونی کێشەکانی جگەر و گورچیلە
-سکچوون و ڕشانەوە
-کێشەکانی دڵ
-هەستیاری
-دڵتێکەڵهاتن
-تێکچوون و ترشەڵۆکی گەدە
-دروستبوونی دەنگ لە گوێدا
-برینی گەدە
-جەڵتەی خوێن
لەگەڵ ئەوەشدا بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە هێورکەرەوەکان کاریگەرییان لەسەر تەندروستی کەمتر بێت بەهۆی بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر بەبەردەوامی واتە لەکاتی ئالودەبوون لەسەری.