سوودەكانی خورما بۆ دابەزاندنی كێش

پۆڵەتیك پرێس

خورما لەگەڵ ئەوەی تامێكی خۆشی هەیە، بەهۆی بونی ڕیشاڵ و مادەی ئاسن و كالیسیۆم و مەگنسیۆم و ڤیتامینەكان سودێكی تەندروستی هەیە بۆ دابەزاندنی كێش.

بە پێی جۆری خۆرماكان كالۆرییەكەشی دەگۆڕێت،خۆرمای وشك كالۆری زیاتر تێدایە بە بەراورد لە خورمای تەڕ،بە پێی هەندێك لە سەرچاوەكان خواردنی خۆرما بەشێوەیەكی گشتی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی كێش، ڕیشاڵەكانی خۆرما یارمەتی كرداری هەرس دەدات و یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە غازات و ئاوسانی سك،هەروەها ڕیشاڵەكانی خورما وات لێدەكات هەست بە تێربوون بكەیت و یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی چەوری لەش،بوونی مادەی ئاسن و كالیسیۆم و مەگنسیۆم لە خورمادا سوودێكی گرنگی هەیە بۆ دروستكردنی ماسوولكە و پارێزگاریكردنی ئێسكەكان.

خواردنی خۆرما بە شێوەیەكی تەندروست كۆنتڕۆڵی كێش دەكات و كۆریسترۆڵی خوێن كەمدەكاتەوە و پارێزگاری لە دڵ دەكات، هاوكات ڕیشاڵێكی زۆر لە پێكهاتەكەیدا هەیە وا دەكات هەست بە تێربوون بكەیت و خواردن كەمبكەیتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش،شەكری كلوكۆز و فركتۆز لەناو خورمادا هەیە وزەیەكی زۆر دەدات بە لەش بۆ ئەنجامدانی وەرزش و كارەكان بە شێوەیەكی باشتر.

بەپێی سەرچاوە خۆراكیەكان لە دەنكێك خورما نزیكەی 26 كالۆریی هەیە و 100گرامم لە خورما نزیكەی 287كالۆرییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا