هۆکارەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردنی گوێی ناوەڕاست توشبونێکی بەکتریایی یان ڤایرۆسییە، توشی ناوپۆشی پەردەی چڵمەکی دەبێت، ئەمەش بۆشایی لە گوێی ناوەڕاست، پەردەی گوێ و کەناڵی ئۆستاکی دروست دەکات، لەئەنجامدا دەبێتە هۆی هەوکردن.

نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست:
-بوونی ئازارێکی زۆر لە گوێدا
-بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش
-هەستکردن بە هیلاکی و ماندویەتی
-ئازاری سک و سکچون بەتایبەتی لە منداڵاندا
-زرنگە و گیرانی گوێی توشبوو
-دزەکردنی شلە لە گوێ

هۆکارەکانی توشبوونی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بەهۆی ئاوسان یان گیرانی کەناڵی ئۆستاکییەوەیە، چونکە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی شلە لە گوێی ناوەڕاستدا،چەند هۆکارێکیش هەیە بۆ ئاوسان یان گیرانی کەناڵی ئۆستاکی وەک، هەستیاری، سەرمابوون، ئەنفلۆنزا، توشبوون بە جیوبی لوت، گەشەکردنی لوو، جگەرەکێشان.

چارەسەرەکانی، بەشێوەیەکی گشتی چارەسەرکردنەکە ئاسانە و پێویستی بە ئەنتیبایۆتیک نییە،پزیشکەکان ئامۆژگاری نەخۆش دەکەن پارچەیەک قوماشی شێداری گەرم بخەنە سەر گوێیە توشبوەکە یان قەترە و دەرمانی ئازار شکێن بەکاربهێنن، بەڵام ئەگەر ئازارەکە کەمی نەکرد ئەوکاتە پزیشک ئەنتیبایۆتیک بە نەخۆش دەدات.
ئەگەر ئەوانە هیچی سوودی نەبوو، دۆخەکە زۆر قورس بوو، کۆتا چارەسەر پزیشک بڕیاری نەشتەرگەری دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا