بۆ چارەسەرکردنی قۆڵۆن لەم خواردنانە خۆت بەدوور بگرە

پۆڵەتیک پرێس

هەوکردنی قۆڵۆن و ڕیخۆڵەکان کەسەکان توشی ناڕەحەتی و ئازارێکی زۆر دەکەن، دوورکەوتنەوە لە هەندێک خواردن هەوکردنەکانی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە.

هۆکاری سەرەکی بۆ هەوکردنی قۆڵۆن و ریخۆڵەکان توشبوون بە نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵەیە، سیستمی خۆراکی هەموو کاتێک چارەسەری قۆڵۆن ناکات، بەڵام دوورکەوتنەوە لە هەندێک خواردن سوودی هەیە و هەوکردنی قوۆڵۆن و ڕیخۆڵە کەم دەکەنەوە وەک:

-ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی قۆڵۆنیان هەیە پێویستە ڕیشاڵەکان کەمتر بخۆن و ئەو خواردنانە هەڵبژێرن کە کەمتر لە دوو گرام ڕیشاڵیان تێدایە.

-پێویستە لە سەوزەواتی نەکوڵاو و بەتوێکڵەوە دووربکەونەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی قۆڵۆن باشترە سەوزەواتەکان بەجوانی بکوڵێنن و توێکڵەکەشی لێبکەنەوە چونکە بە لێکردنەوەی توێکڵەکەی ڕیشاڵی کەمتر دەبێتەوە.

-ئەو کەسانەی هەوکردنی قۆڵۆنیان هەیە دەبێت لە خواردنەوە گازیەکان، کافایین، خواردنەوە شیرینەکان و بەکارهێنانی زەیتی زۆر دووربکەونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا