پۆڵەتیک پرێس
لەو تەمەنەی منداڵ دەست بە گەشە دەکات، ژینگە و سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر باڵا، تەندروستی و بەهێزبوونی ئێسکەکان هەیە، بۆیە پێویستە هەموو دایک و باوکان سیستمێکی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
چوار خواردن یارمەتی گەشەی منداڵ دەدەن:
-بادەم
خواردنی بادەم لە بەیانیاندا یارمەتی باشترکردنی بیرەوەی، تەندروستی مێشک و چاو دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و چەوریە سوودبەخشەکان، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و یارمەتی گەشەی منداڵ دەدات.
-هێلکە
سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی چەوری و پڕۆتینەکانە، سوودێکی زۆری بۆ گەشە هەیە.
-شیر و شیرەمەنیەکان
جگە لە پڕۆتیەکان ئێسکەکان پێویستیان بە ڕێژەیەکی باش کانزای کالیسیۆم هەیە، سەرچاوەی کالیسیۆمیش شیر و بابەتی شیرەمەنیەکانە وەک ماست، پەنیر و کەرە.
-سەوزەواتەکان
بەشێوەیەکی گشتی منداڵان حەزیان لە سەوزەواتەکانی وەک سپێناخ، بڕۆکلی، شێلم و کەلەرم نییە، بەڵام سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانن بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.