ڕۆژانە خواردنەوەی ئەم شەربەتە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتێک ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، شەربەتی توور سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.

توور هەر لە کۆنەوە لە چێشتخانەکاندا بەهۆی سوودە زۆرەکەیەوە بۆ تەندروستی گورچیلەکان وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکان بەکارهاتووە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان بەرگری لەش بەهێز دەکات و تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە.

Sohati - كيف يمكن لعصير الفجل ان يحقّق لكم حلم الرشاقة؟

توور جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و ڕێگری دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات، سووڕی خوێن چالاک دەکات و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ڕێگری توشبوون بە ئەنفلۆنزا و سەرمابوون دەکات، چارەسەری کەمخوێنی دەکات، لەگەڵ ئەو هەموو سوودەشدا شەربەتی توور بەتایبەتی ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات، بۆیە باشترە ڕۆژانە ڕێژەیەکی گونجاو توور بخورێت یان شەربەتی توور بخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا