پۆڵەتیک پرێس
پاقلەمەنیەکان سوودێکی تەندروستی زۆر بە جەستە دەگەیەنن، ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان و قەڵەوی کەم دەکاتەوە، کۆنتڕۆڵی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن دەکات.
پاقلەمەنیەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکان و کانزای تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، ڕێژەی شەکری خوێن کەم دەکەنەوە و وزە بە لەش دەبەخشن، سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکانن، بۆیە پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن دەربارەی زیادکردنی پاقلەمەنیاکنی وەک، نیسک، پاقڵە، فاسۆلیا و نۆک و ئەوانی دیکە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە.
پاقلەمەنیەکان ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنن:
-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و کۆبونەوەی چەوری لە لەشدا کەم دەکەنەوە.
-یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.
-ڕێگری لە قەڵەوی دەکەن و کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە دەکەن.
-پەستانی خوێن کەم دەکەنەوە.
-ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان کەم دەکەنەوە.
-بەرگری لەش بەهێز دەکەن.