پۆڵەتیک پرێس
بەهۆی سوودە تەندروستیە زۆرەکەیەوە خورما یەکێکە لە بەناوبانگترین خواردنەکان کە لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکانە وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت.
خورما دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و دابەزاندنی کێش دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە کە جەستە پێویستی پێیەتی و وزەی لێوەردەگرێت، ڕێژەیەکی زۆری ڕیشاڵەکان وایلێدەکات سوودی بۆ تەندروستی گەدە هەبێت و چارەسەری قەبزی دەکات.
ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی کالیسیۆم، سیلینیۆم، مەنگەنیز، مس و مەگنسیۆمی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان و ڕێگری لە شاشبونیان دەکەن، مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەکەنەوە، خورما دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە کەمخوێنن.