ئەو خواردنانەی نابێت بەیەکەوە بخورێن

پۆڵەتیک پرێس

فیسیل جیرلی پزیشکی پسپۆر لە بواری خۆراک مەترسی تێکەڵ کردن و خواردنی هەندێک خۆراک بەیەکەوە دەخاتەڕوو وەک، ماست و توور بەیەکەوە یان پیاز و سیر بەیەکەوە.

پزیشکەکە باس لەوە دەکات خواردنەوەی چا لەگەڵ ناندا یان ڕاستەوخۆ دوای نان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی ئاسن لە لەشدا، بۆیە باشترە ئەو خواردنەوانە 45 خولەک دوای ژەمەکان بخورێنەوە.

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە تێکەڵ کردنی هەندێک خواردن بەیەکەوە دەبێتە هۆی ژەهراویبوون، باشترە گۆشتی سوور، ماسی، مریشک، شیرەمەنیەکان و هێلکە تێکەڵ نەکرێن و بەجیا بخورێن، هەروەها پێویستە پیاز و سیر بەیەکەوە نەخورێت، چونکە کرداری هەرس قورس دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی پێست و سەرگێژخواردن.

پزیشکەکە رێنمای دەدات دەربارەی خواردنی ماست و توور بەیەکەوە و دەڵێت: خواردنی ئەو دوو ماددەیە بەیەکەوە دەبێتە هۆی سووتانی گەدە و کێشەی گەدە دروست دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا