پۆڵەتیک پرێس
ڤایتامین سی کۆمەڵێک سودی گرنگی هەیە، کە بەشداری دەکات لە چاکسازی شانەکان و بەرهەم هێنانی ئەنزیمەکانی گواستنەوە ل دەمارەکاندا، هەروەها ڕوڵی هەیە لە بەهێزکرندی سیستمی بەرگریدا.
بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان ڤایتامین سی چەند سودێکی گرنگی هەیە کە بریتین لە
١-پاراستنی دڵ، هۆکارێکی سەرەکیە بۆ پاراستنی دڵ لە کۆلیسترۆڵی زیان بەخش و چەوری سیانی لە خوێندا.
٢-پاراستنی یادەوەری و باشکردنی بیرکردنەوە، ڤایتامین سی یەکێکە لەو ڤایتامینانەی دژە ئۆکسیدێکی زۆری تێدایە پارێزگاری لە توانای مێشک دەکات و یادەوەری بەهێز دەکات.
٣-بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسن، ئاسن پێکهاتەیەکی گرنگر لە خرۆکە سورەکانی خوێندا، ڤایاتمین سی یارمەتی گواستنەوەت خوێنی دەوڵمەند بە ئۆکسجین دەدات بۆ لەش، هەروەها یارمەتی زیاد کردنی ئاسن دەدات لە خوێندا.
٤-ڕێگە لە هەوکردنی جومگەکان دەگرێت
یەکێک لە جۆرەکانی هەوکردنی جومگەکان بە هۆی ترشت یۆریکەوەیە لە خوێندا، ڤایتامین سی دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی ئەو ترشەی مەترسی توشبوونت بەو هەوکردنە کەم دەکاتەوە.
٥-یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، ڕێگە لە ڕشانەوەو سکچوون دەگرێت.