پۆڵەتیک پرێس
هێلکە هاوشێوەی ماسی، پاقلەمەنی گۆشتەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕێکی ڕوسی بواری خۆراک توشبووانی نەخۆشی دڵ و قەڵەوی ئاگاداردەکاتەوە لە ژەمە خۆراکیە ڕۆژانەکانیاندا زیادەڕەوی لە خواردنی هێلکەدا نەکەن.
بەشێوەیەکی سروشتی کەسانی ئاسایی پێویستە ڕۆژانە لە سێ هێلکە زیاتر نەخۆن و پێویستە هەوڵیش بدەن زیاتر سپێنەی هێلکە بخۆن بۆئەوەی لە هەندێک کاریگەری لاوەکی، هەستیاری و تێکچوونی کرداری هەرس بەدووربن.
پسپۆڕەکە توشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ، دەمارەخوێنەکان و قەڵەویش ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، دەبێت ڕۆژانە لە هێلکەیەک زیاتر نەخۆن و لە هەفتەیەکیشدا سێ بۆ چوار جار زیاتر هێلکە نەخۆن بۆئەوەی تووشی زیانی تەندروستی نەبن، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەوریەکان.