پۆڵەتیک پرێس
هیچ دوو مرۆڤێک لە جیهاندا هەمان بۆنی جەستەیان نییە، بەڵکو هەریەکەمان خاوەنی بۆنی تایبەت بە جەستەی خۆمانین، لە هەموو بارودۆخێکدا ئاساییە جەستەمان هەر بۆنێک دروست بکات بەڵام کاتێک رێژەی بۆنەکە زیاد دەکات پێویستە چەند رێگایەک بگرینەبەر بۆ چارەسەرکردنی.
ماڵپەڕی برایت ساید چەند پێکهاتەیەکی بڵاوکردووەتەوە لەڕێی بەکارهێنانیانەوە دەتوانین بۆنی ناخۆشی جەستە بنەبڕ بکەین.
قاوەی هاڕاو
دەتوانین قاوەی هاڕاو وەک سکرەبی جەستە بەکاربهێنین و لەڕێیەوە کۆتایی بە خانە مردووەکانی پێست بهێنین و ببینە خاوەنی پێستێکی پاک، ئەوەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی جەستە.
پاککەرەوەی ئاوی لیمۆ
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ترشی ستریک، ئەوەش جەستەی مرۆڤ لە بەکتریای زیانبەخش دەپارێزێت کە هۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی جەستە، بۆیە باشتر وایە شەوان ئەو پاککەرەوەیە بدرێت لەو شوێنانەی عارەق زۆر دەکەنەوە و بۆن دروست دەکەن.
پاککردنەوەی دەم بە زەیتی گوێزی هندی
زەیتی گوێزی هندی دەوڵەمەندە بە تایبەتمەندی دژە بەکتریایی و یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی دەم بە پاکی و دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی هەوکردن و بۆنی ناخۆشی دەم.