هۆشداری لەبارەی خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

ئاوی لیمۆ بە یەکێک لە خواردنەوە گرنگەکان بۆ تەندروستیی مرۆڤ دادەنرێت، بەتایبەت کە چەند ماددەیەکی خۆراکی تێدایە بەسودن بۆ رێگریکردن لە وشکبوونەوە و کرداری هەرس و دابەزاندنی کێش.

بەڵام سەرباری ئەو سودانە، زانایان هۆشداری لەبارەی زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەدەن.

بەپێی ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر، زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ هۆکارە بۆ داخورانی مینای ددان، هاوکات، هۆکارە بۆ سوتانەوەی گەدە و رشانەوە و ترشەڵۆکی گەدە.

لەلایەکی دیکەوە، زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە، دانانی قاشە لیمۆ لەناو ئاودا هۆکارە بۆ زۆر نەخۆشی بەهۆی ئەوەی بەکتریایەکی زۆر لەخۆی دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا