خواردنی گێزەرو تەماتە زیان بە کەسانی جگەرە کێش دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک باس لەوە دەکەن، تەماتە و گێزەر یەکێکن لەو خواردنانەی،  دژە ئۆکسانیان تێدایە و سود بە تەندروستی گشتی دەگەیەنن بەڵام ناکرێت لە لایەن هەموو کەسەوە بەکار بهێنرێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پزیشکیانەی بڵاو کراوەتەوە، خواردنی تەماتەو گێزەر کاریگەرییەکی باشی هەیە لەسەرڕەخساندنی دەرفەوت بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی جەستە، بەو هۆیەشەوە پرۆسەی پیربوون دوا دەکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا ئەمە بۆ جگەرە کێش گونجاو نیە.

توێژینەوەکان دەریان خستەوە، ماددەی کارۆجین کە لە جگەرەدا دۆزراوەتەوە، لەگەڵ ئەو ماددەیەی کە لە گێزەرو تەماتەدا هەیە کارلێک دەکەن و زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنن.

هەربۆیە ئامۆژگاری کەسانی جگەرە کێش دەکرێت، لە خواردنی تەماتەو گێزەر دوور بکەونەوە، بەڵام ئەو کەسانەی جگەرە کێش نین دەتوانن ڕێژەیەکی زۆر گێزەر و تەماتە بخۆن جگە لەوەی خانەکانی پێست نوێ دەکاتەوە، سیستمی بەرگری بەهێز دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا