نیشانەیەکی چاوەڕوان نەکراوی جەڵتەی مێشک

پۆڵەتیک پرێس

ئەسکەندەر میاسنیکۆڤ پزیشکی بەناوبانگی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت، دەرکەوتنی کێشەکانی بینین ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکەی مەترسیدار یان جەڵتەی مێشک.

میاسنیکۆڤ دەڵێت: لەکاتی کەم بوونەوەی بینیندا پێویستە بەخێرای سەردانی پزیشک بکرێت، چونکە لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ جەڵتەی مێشک یان نەخۆشیەکی دیکەی مەترسیدار.

پزیشکەکە باس لەوەش دەکات لەکاتی دەرکەوتنی فڕینی چاودا هەرکاتێک کەم بوونەوەی بینین و ئازاری لەگەڵدا بوو پێویستە بەخێرای سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ئەم ڕێنماییە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان زۆرە یان ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە بە پلەی یەکەم دێت.

پزیشکەکە ئەوەشی ڕونکردەوە فڕینی چاو بێ ئەوەی بێزارت بکات و ئازاری لەگەڵدا بێت هیچ ترسێکی نییە و حاڵەتێکی سروشتیە لە بەشێکی زۆری کەسەکاندا ڕوودەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا