پۆڵەتیک پرێس
ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان هەیە و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکەن بەتایبەتی قەبزی، ئەو کەسانەی کێشەی قەبزیان هەیە لەمانگی ڕەمەزاندا دەتوانن ئەو خواردنانە هەڵبژێرن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان:
-میوەکان
میوەکانی شاتوو، قۆخ، قەیسی، سێو و کیوی سەرچاوەیەکی باشی ڕیشاڵەکانن.
-دانەوێڵەکان
شۆفان، کینوا، گەنم و جۆ ڕیشاڵێکی زۆریان تێدایە.
-سەوزەواتەکان
کاهوو، سپێناخ، سڵق، بڕۆکلی، کەلەرم، گێزەر، خەیار و چەندین سەوزەواتی دیکە ریشاڵێی زۆریان تێدایە و سوودێکی زۆریان هەیە.
-چەرەساتەکان
دەتوانرێت پشت بەتۆوی کەتان، گوێز و بادەم ببەسترێت لەکاتی توشبوون بە قەبزی، دەتوانرێت لەگەڵ شەربەت، ماست و زەڵاتەکانیش بەکاربهێنرێت.
-پاقلەمەنیەکان
پاقلەمەنیەکانی وەک نۆک، فاسۆلیا و نیسک چارەسەرێکن بۆ قەبزی چونکە ڕیشاڵێی زۆریان تێدایە.
سوودی ڕیشاڵەکان:
-ڕیشاڵەکان یارمەتی ئاسانکردنی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات و چارەسەری قەبزی دەکات.
-یارمەتیدەرە بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژون چونکە هەستی تێربوون بۆ کاتێکی زۆر زیاد دەکات، لەهەمان کاتدا کالۆری زۆر نییە بۆیە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.
-ڕێگری لە کۆبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەکات و ئەگەری توشبوون بە کێشەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
-یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕزگاربوون لە ژەهرەکان، لەش لە جۆرەکانی شێرپەنجە دەپارێزێت بەتایبەتی شێرپەنجەی گەدە و قۆڵۆن.
-ئەو کەسانەی بەڕۆژون ڕێژەیەکی زۆر شیرنی دەخۆن، ڕیشاڵەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکەنەوە.
لەگەڵ ئەوەی ڕیشڵەکان سوودێکی زۆریان هەیە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی تێدابکرێت، چونکە دەبێتە هۆی زیان وەک، زیادبوونی غازات، هەروەها کێشە بۆ گەدە و ڕیخۆڵە دروست دەکات.