چۆن لە دەلتا کۆرۆنا خۆت دەپارێزیت؟

پۆڵەتیک پرێس

دەلتا کۆرۆنا نزیکەی لە ١٠٠ دەوڵەت لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە، پێویستە چەند زانیارییەک دەربارەی بزانیت.

لە ماوی کۆتاییدا دەلتا کۆرۆنا دەرکەوت، لە کاتێکدا کۆرۆنا نیگەرانییەکی زۆری لە جیهاندا دروست کرد، دەلتا کۆرۆناش نزیکەی زیاتر لە ١٠٠ دەوڵەتدا بڵاو بۆوە.

ئەم گۆڕانکارییە لە ڤایرۆسەکدا بووە هۆی توشبوونی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو، بە تایبەت هیندستان کە بۆ یەکەم جار ئەم جۆرەی تێدا بڵاو بۆوە.

هەتا ئێستاش، پزیشکەکان وردەکاری زۆر دەربارەی گۆڕانکاری لە ڤایرۆسەکەدا نازانن، بەڵام هەندێک زانیاری سەرەتایی هەیە کە بۆ خەڵکی ڕوون دەکەنەوە زانیارییەکانیش بریتین لە

١-دەلتا کۆرۆنا زۆر دەخایەنێت

دەلتا ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بەوە ناسراوە، کە بەخێرایی بەناو خەڵکدا بڵاو دەبێتەوە خێراتر لە جۆرەکانی پێش خۆی، ئەو کەسانەی توشی دەلتا کۆرۆنا دەبن زوتر ڤایرۆسەکە دەگوێزنەوە بۆ چواردەورەکەیان، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی توشی دەلتا کۆرۆنا بوون بوونی ڤایرۆسەکە لە ناو سنگیاندا هەزارجار زیاترە، لەو کەسانەی توشی کۆڤید-١٩ بوون.

٢-ئەو کەسانەی توشی دەلتا کۆرۆنا دەبن بارو دۆخیان قورستر دەبێت

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوکەسانەی توشی دەلتا کۆرۆنا دەبن، بارودۆخی تەندروستیان قورستر دەبێت، هەوروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە توشی دەلتا بوون، ئەگەری زۆریان هەیە بۆ ئەوەی لە نەخۆشخانە بمێننەوە، بەراورد بەو کەسانەی پێشتر توشبوون و ڤاکسینیان وەرگرتووە.

هەروەها باشتر وایە ئەو کەسانەی توشی دەلتا کۆرۆنا دەبن، پشکنین ئەنجام بدەن بە هۆی ئەوەی ڕەنگە، بەهۆیەوە توشی نەخۆشی مەترسیدارتر ببن.

٣-ڤاکسین لە ڤایرۆسەکە دەتپارێزێت

وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا باشترین ڕێگایە بۆ خۆپاراستنت لە ڤایرۆسەکە، چونکە پزیشکان  بۆیان دەرکەتووە ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە پارێزراوترن لە توشبوون بە دەلتا کۆرۆنا.

هەروەها باشتر وایە ماسک بەکار بهێنیت، ئەگەر تاکو ئێستا ڤاکسینت وەرنەگرتووە بۆ ئەوەی لە جۆرە قورسەکەی کۆرۆنا کە دەلتا کۆرۆنایە پارێزراو بیت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا