پۆڵەتیک پرێس
پزیشک ئۆکسانا میگایلوڤا باس لەو دۆخانە دەکات کە خواردنەوەی قاوە تێیدا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، پزیشکەکە ڕوونیدەکاتەوە باشترە لەکاتی سەرئێشە، گێژبوون و دڵتێکەڵهاتن قاوە نەخورێتەوە، چونکە پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە و لێدانی دڵ خێراتر دەکات ئەمەش کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت.
پزیشکەکە دەڵێت:”ئەگەر نیشانەکانی سەرئیشە، گێژبوون و دڵتێکەڵهاتن بەهۆی بەرزی پەستانی خوێنەوە بێت ئەوا خواردنەوەی کافایین لەو کاتەدا مەترسیدارە، چونکە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاتر دەکات”.
جەختی لەوەشکردەوە لەکاتی تێکچوونی لێدانی دڵیشدا پێویستە قاوە نەخورێتەوە، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە خواردنەوەیان لە شەواندا دەبنە هۆی تیکچوونی خەو.