چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆ هەوکردنی پوک

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک کەس ددانیان هەستیارە و لەکاتی شتنی ددانیدا پوکیان خوێنی لێدێت و ئازارێکی کەمی هەیە، ڕەنگی پوکیش دەگۆڕێت بۆ سوورێکی ئاوساو، ئەمە هەوکردنی پوکە کە نەخۆشیەکەی زۆر باوە.

لەکاتی دەرکەوتنی ئەم کێشەیەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت چەند تێکەڵەیەکی سروشتی لەماڵەوە بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنەکە بەکاربهێنرێت وەک:

-غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ
پسپۆڕان ڕێنمای دەدەن لەکاتی هەوکردنی پوکدا ڕۆژانە دووجار غەرەغەرە بە ئاو و خوێ بکرێت، بەڵم پێویستە خوێ و ئاوەکە قوت نەدرێت چونکە میکرۆبی وەرگرتووە و دەبێتە هۆی هەوکردن، ئەم تێکەڵەیە ڕێگری لە گەشەکردنی بەکتریای ناو دەم دەکات.

فوائد المضمضة بالماء والملح والطريقة الامثل لإستخدامه - ثقف نفسك

-بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هندی و بادەم
چەوکردنی پوک بە زەیتی گوێزی هندی یان بادەم بۆماوەی 30 خولەک، دواتریش پاککردنەوەی دەم بە ئاو یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردنی پوک دەدات.

فوائد زيت جوز الهند للبشرة ووصفات استخدامه

-چا
دەتوانرێت چای کیسە بچووکەکان بۆ ماوەی پێنچ خولەک لە ئاودا بکوڵێنرێت، دوای ئەوەی سارد بۆوە لەسەر ئەو شوێنەی پوک دایبنێیت کە هەویکردوە بۆماوەی پێنچ خولەک، هەروەها دەتوانرێت چای سەوز، کەرکەدی و زەنجەبیلیش بەکاربهێنرێت.

كيس شاي واحد يطلق مليارات جزيئات البلاستيك في مشروبك - الخليج الجديد

-ئالۆڤێرا
چارەسەری برین و سووتاوی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆری بۆ پوک هەیە، بەکارهێنانی دەرمانی ددان شتنی ئالۆڤێرا یارمەتی کەمکردنەوەی بەکتریا و هەوکردنی پوک دەدات.

 

جل الصبار للأسنان وللثة: فوائد عديدة وهامة - ويب طب

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا