پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی پسپۆڕ باس لە سوودە تەندروستییەکانی پەتاتە بۆ جەستە دەکات ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت.
پەتاتە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات و یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر دەدات، بەشێویەکەی گشتی ئەم جۆرە سەوزەواتانە ڕێژەیەکی کەم پڕۆتینیان تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا پەتاتە بە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین دادەنرێت.
پەتاتەی شیرین سەرچاوەیەکی سەرەکی کارۆتین، ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم و ماددەسوودبەخشەکانە کە جەستە پێویستی پێیەتی، پزیشکەکە باس لەوەدەکات پەتاتەی شیرین لە ئاسایی تەندروستترە، چونکە ڕێژەی گلۆکۆز لەخوێندا بەخێرایی بەرزناکاتەوە و ڕێژەیەکی زیاتر ڕیشاڵ و کارۆتینەکانی تێدایە.