پۆڵەتیک پرێس
نۆک دەوڵەمەندە بەو ڤیتامین و ماددەبەسوودانە کە بۆ جەستە گرنگن، بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبێت و بەیەکێک لە خواردنە سەرەکیەکان لەجیهاندا دادەنرێت.
بەپێی ماڵپەڕی”newsbytesapp”، نۆک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان خواستی خواردن کەمدەکاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە، بەیەكێک لە باشترین خواردنەکان بۆ کرداری هەرس دادەنرێت یارمەتی بەرهەمهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە بەکتریا بەسوودەکانی ڕیخۆڵە دەدات و ئەگەری قەبزی کەمدەکاتەوە.
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن و دابەزینی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ئەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، ڕێژەیەکی زۆر کۆلینی تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی و کردارەکانی مێشک هەیە، هەروەها دەوڵەمەندە بە زینک و سیلینیۆم ڕێگری لە دوودڵی و خەمۆکی دەکات.