هۆکارەکانی سووربونەوەی چاو

پۆڵەتیک پرێس

سووربونەوەی چاو لەوانەیە هۆکار بێت بۆ چەندین نەخۆشی جیاواز، چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە بەپێی هۆکارەکانی چارەسەرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یەکێکە لەو نەخۆشیانەی نابێت پشتگوێ بخرێت، چونکە چاو یەکێکە لە ئەندامە زۆر گرنگ و هەستیارەکان.

هۆکارەکانی سووربونەوەی چاو:

-هەستیاری
-وشک بونەوەی چاو
-هەوکردنی پێڵوەکان
-هەستیاری بە ڕووناکی
-هەوکردنی گلێنەی چاو
-ئازاری چاو
-کزبوونی چاو

اسباب احمرار العين و طرق العلاج المختلفة | مستشفيات مغربي

ئەگەر سووربونەوەی چاو بەهۆی هەستیاری و هەوکردنەوە بوو ئەوا لە ماڵەوە بە چەند ڕێگایەک دەتوانیت چارەسەری بکەیت ئەوانیش:

-دانانی پارچە سەهۆڵ لەسەر چاو
-دەستلێنەدانی چاو
-دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی بابەتەکانی جوانکاری و عەدەسەی چاو
-دانەنیشتن لەبەردەم تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەر بۆماوەیەکی درێژ، هەروەها کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل.

بەشێکی زۆری هۆکارەکانی سووربونەوەی چاو مەترسیدارنین، بەڵام ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر بەردەام بوو لەگەڵ ئەوەشدا کەمی نەکرد و بەرەو زیادبوون ڕۆشت و هۆکارێک بوو بۆ کەمبونەوەی بینین پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا