ئەم خواردنە ڕووەکیانە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی تەندروست کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن هەیە بەتایبەتی بۆ توشبووانی شەکرە، دوای سیستمی خۆراکی چالاکیەکانی ڕۆژانە، وەرزشکردن و بۆماوەیش بەهەمان شێوە کاریگەری لەسەر ئەو نەخۆشیە هەیە.

ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و شەکر زیانیان بۆ توشبووانی شەکرە دەبێت و دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە خواردنە ڕووەکیەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر و کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن ئەوانیش:

-بڕۆکلی و قەرنابیت
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن.

أيهما أفضل البروكلي أم القرنبيط؟ | عربي بوست

-چەرەساتەکان
توێژینەوەکان دەریانخستووە چەرەساتەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە.

مكسرات رمضان.. قائمة بأفضل الأنواع المفيدة لمرضى السكري | الكونسلتو

-بامێ
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکان و ماددەی ڤلافۆنۆیدی تێدایە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ نەخۆشی شەکرە بەکاردەهێنرێت، چونکە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر دەدات.

أضرار البامية على الكلى - ويب طب

-پاقلە و نیسک
دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم، ڕیشاڵ و پرۆتینەکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدەن، تەنها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکر لەخوێندا نادەن توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرەش دەکەن.

6 أطعمة تساعدك فى علاج ارتفاع ضغط الدم.. منها الأسماك الدهنية والحبوب -  اليوم السابع

-ئاڤۆکادۆ
جگە لەوەی تامێکی تایبەتی هەیە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی دەکات.

فوائد قشور الأفوكادو للحماية من أمراض القلب والسرطان | الوفد

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا