زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمان بۆ خەولێکەوتن

پۆڵەتیک پرێس

بێ خەوی کاریگەرییەکی نەرێنی زۆری هەیە لەسەر، تەندروستی بە گشتی و میزاج بە تایبەتی بێخەوی مرحڤ توشی دڵە ڕاوکێ دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانێت بە ئاسودەیی پشوو بدات.

هەندێک کەس، چەند جۆرێکی دەرمان بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی خێراتر خەویان لێبکەوێت، ئەو دەرمانانەش کە بۆ خەو و هەستیاری بەکار دەهێنرێت ڕێژەیەکی زۆردژە هێستامینی تێدایە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تەندروستیانەی ئەنجام دراون، کاریگەرییە لاوەکیەکانی کەم خەوی وەک کاریگەرییە لاوەکیەکانی دژە هێستامین وایە، ئەمە جگە لەوەی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت بە تایبەتی لە کەسانی بەتەمەن دا.

ئەو دەرمانانەی دژە هێستامینی تێدایە، کاردانەوەکانی توش بوون بە هەستیاری ڕادەگرێت، هەروەها بەرهەم هێنانی هێستامین لە سیستمی بەرگریدا کەم دەکاتەوە، بەکارهێنانی دەرمانی خەو وا دەکات جوڵەکان خێراتر بێت لە چاو مێشکدا بەهۆی ئەوەی لاسایی ئەرکە سروشتیەکان دەکاتەوە بەڵام کاریگەری لاوەکی بەجێ دەهێڵێت.

کاریگەرییە لاوەکیەکانیش بریتین لە، هەست کردن بە خەواڵویی لە ڕۆژدا، لە دەستدانی بیرەوەری، هەست کردن بە سەر لێشێواندن، وشک بوونەوەی دەم، لێڵی لە بینین دا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی لێدانی دڵ، میز کردن بە سەختی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا