پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان کێشەی ئەوەیان هەیە دوای ماوەیەکی کەم لە ژەمەکان بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن، ئەمەش کارێکی باش نییە و چەندین کێشەی تەندروستی لیدەکەوێتەوە وەک زیادبوونی کێش.
هۆکارەکانی بەردەوام هەستکردن بە برسێتی:
-نەخواردنی بڕێکی تەواوی پڕۆتین لە ژەمەکاندا هۆکارێکە بۆئەوەی دوای ماوەیەکی کەم لە ژەمەکان هەست بە برسێتی بکەیت، چونکە پڕۆتین هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاد دەکات.
-نەبوونی خەوی پێویست هەستی برسێتی زیاد دەکات، خەو دەبێت کاتی دیاریکراوی خۆی هەبێت و هەموو کەسێک خەوی پێویستی خۆی بکات چونکە گرنگییەکی زۆری بۆ کردارەکانی مێشک و بەرگری لەش هەیە.
-زانایانی بواری خۆراک جەختیان لەوە کردۆتەوە نەخواردنەوەی ڕێژەیەکی تەواوی ئاو هۆکارێکی دیکەیە بۆئەوەی هەست بە برسێتی بکەیت، خواردنەوەی ئاو هەستی تێربوون زیاد دەکات و خواستی خواردن لە نێوان ژەمەکاندا کەم دەکاتەوە.