پۆڵەتیک پرێس
بەشێک لە خەڵک بەردەوام هەست بە ئازاری هەموو ئەندامەکانی جەستە دەکەن، ئازاری بەردەوامی جەستە بەبێ هۆکار نییە بەڵکو دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە ڕووبدات.
-کەمخەوی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان، هەموو کەسێک پێویستە شەوانە بەلای کەمەوە شەش بۆ هەشت کاتژمێر بخەوێت بۆئەوەی جەستە وزەی تەواوی هەبێت.
-وشکبوونەوەی جەستە زیانی تەندروستی دەبێت و یەکێک لەوانە ئازاری جەستەیە.
-کەمخوێنی هۆکارێکە بۆ دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین لەخوێندا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاری جەستە.
-کەمی ڤیتامین دی بەهەمان شێوە هۆکارێکی سەرەکی ئازاری جەستەیە.
-دوودڵی و دڵەڕاوکێ جگە لەوەی زیانی زۆری دەبێت هۆکارە بۆئەوەی بەردەوام هەست بە ئازاری جەستە بکەیت.