پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری کەسەکان کردویانە بە خوو ڕۆژانە بنێشت بەکاردەهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیریان لە سوودە تەندروستیەکانی نەکردۆتەوە، بەکارهێنانی بنێشتی بێ شەکر بەشێوەیەکی گونجاو سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە.
سوودەکانی بنێشتی بێ شەکر:
-بنێشتی بێ شەکر یارمەتی باشترکردنی بیرەوەری و سەرنجدان دەدات.
-یارمەتی هێورکردنەوەی کەسەکان و نەهێشتنی دڵەڕاوکێی دەدات.
-بەکارهێنانی بنێشت بۆماوەی 20 خولەک دوای ژەمەکان یارمەتی پوک دەدات و لە هەوکردنەکان دەیپارێزێت.
-بنێشتی بێ شەکر رێگری لە وشک بوونی دەم دەکات.
-خواستی خواردنی شیرینی کەم دەکاتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش.