مەترسیەکانی خواردنەوەی ئاوی کانزایی

پۆڵەتیک پرێس

ڤالەنتینا سکۆرۆخۆد، زانای بواری بایۆلۆجی ڕوسی زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاوی کانزایی واتە ئەو ئاوانەی لە ناو بوتڵ و شوشەیایە ئاشکرا دەکات.

سکۆرۆخۆد لە لێدوانێکدا وتی، خواردنەوەی ئاوی کانزایی رۆژانە، دەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی ئاو خوێی لەش بە هۆی ئەوەی ماددەی توێنەرەوەی خوێی تێدایە.

سەرەتاش وەک ئاوساوی لەش دەردەکەوێت، دواتر دەبێتە هۆی دروست بونی ڕمڵ و بەردی گورچیلە.

سکۆرۆخۆد ئاماژە بەوەش دەدات، منداڵ و گەورە دەتوانن ڕۆژانە سود لە خواردنەوەی ٢٠٠ملیم ئاوی کانزایی وەربگرن، کە بە مەگنسیۆم دەوڵەمەندە بە هۆی ئەوەی ئاوی ئاسایی ئەو بڕە کانزایەی تیا نیە.

پێشتر پزیشکێکی پسپۆڕی بواری ڕوسی ڕایگەیاندبوو، خواردنەوەی ئاوی کانزایی وەک چارەسەر، بەبێ ڕێنماییە تەندروستیەکان باش نیەو دەبێت وریا بیت، چونکە بەردەوام خواردنەوەی دەبێتە هۆی چڕبوونەوەی هەندێک خوێ لە لەشدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا