نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن لە خانمان دا

پۆڵەتیک پرێس

ماددەی ئاسن هۆکارێکی سەرەکی گواستنەوەی ئۆکسجینە، ترشی ناوەکی ماسولکەکان بەهێز دەکات کەمی ئاسن هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ڕێژەی خوێن لەلەشدا،کەمی ئەم ماددەیە کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە بە ڕێژەی یەکەم لەسەر ئافرەتی دوو گیان وە منداڵان بە تایبەتی و ئافرەتانی کامڵ بە گشتی، ئەبێتە هۆی دابەزینی توانای چالاکی جەستەیی

نیشآنەکانی کەمی ئاسنیش بریتین لە

-هەست کرد بە هیلاکیەکی زۆر، ئەگەر بەردەوام هەست بە ماندوێتی دەکەیت، توانای کردنی هیچ کارێکت نیەو بەردەوام بێ میزاجیت ڕەنگە ئەمە یەکێک بێت لە کەمی ماددەی ئاسن لە لەشت دا

زەردباو بوونی پێست، گۆڕانی ڕەنگی پێستت و زەردباو بوونی یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ئاسن

شحوب البشرة من أعراض نقص الحديد في الجسم

-سەرسوڕان و سەرئێشە، کەمی ئاسن لە لەشدا ئەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە گێژبوون بکەیت، یاخود زوزوو توشی ژانە سەر ببیت

-لێدانی دڵ بە خێرایی، لێدانەکانی دڵت بە خێرایی یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ئاسن لە جەستەت دا، کە ئەمەش ڕەنگە توشی کێشەی تەندروستی دڵت بکا

دقات لقلب السريعة قد تنتج عن نقص الحديد في الدم

-هەناسە توند بوون، دابەزینی ئاستی هیمۆگڵۆبین کە ئۆکسجین دەگەیەنێت بە جەستەت، دەبێتە هۆی هەناسە توندی کە ئەمەش یەکێکە لە نیشانەکانی کەمی ئاسن لە لەشدا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا