پۆڵەتیک پرێس
خورما یەکێکە لە خواردنە نموونەیەکان بۆ ڕۆژو شکاندن لە مانگی ڕەمەزاندا و سوودێکی زۆری تەندروستیت پێدەبەخشێت.
چی بەسەر جەستەت دێت کاتێک بە خورما ڕۆژو دەشکێنیت:
-خورما وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت، شەکرەکانی فرەکتۆز و گلۆکۆزی تێدایە، کە لەش پێویستی پێیەتی دوای ڕۆژو شکاندن.
-ڕیشاڵی تێدایە یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات، چونکە ئەمە کێشەیەکە توشی هەندێک کەس دەبێت لە مانگی ڕەمەزاندا و بێزاریان دەکات.
-شکانی ڕۆژو بە خورما برسێتی کەسەکە کەم دەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ نەخواردنی بڕێکی زۆری خواردن.