پۆڵەتیک پرێس
توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لەجێی ڕۆن و زەیتەکانی دیکە لەوانەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەبێت و یارمەتی درێژبوونی تەمەن بدات.
زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو کەسانەی ڕۆژانە نیو کەوچک زەیتی زەیتون دەخۆن مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ، سی، زەهایمەر و شێرپەنجە کەمترە، بەپێی سکای نیوز، داهێنەر و توێژەر لە “تی ئێچ چان بۆ تەندروستی گشتی” لە زانکۆی هارڤارد مارتا جواش فێری دەڵێت:”کاتێک پێویستمان بە گرنگیپێدانی سیستمی خۆراکی و ژیانێکی تەندروستە، ئەوازیادکردنی زەیتی زەیتون لەجێی زەیت و ڕۆنەکانی دیکە کلیلەکەیەتی”، بەپێی ماڵپەڕی”فریک ڕیپۆرتەر”.
باسی لەوەشکردووە زەیتی زەیتون دژەئۆکسان و هەوکردنەکانی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ڕۆژانە خواردنی نیو کەوچک لێی مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەکان کەمتر دەکاتەوە.