پۆڵەتیک پرێس
کاتێک باس لە تەندروستی دەکرێت ڕاستەوخۆ باس لە ڤیتامینەکان دەکرێت بەتایبەتی ڤیتامین دی و ئی کە سوودێکی زۆریان بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە.
بەپێی ماڵپەڕی”realsimple”، ڤیتامین ئی یەکێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان، ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی پێست و قژ هەیە، بۆیە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن ئەوانیش:
-چەرەساتەکان
بادەم لە پلەی یەکەمدا دێت وەک دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین ئی دوای ئەویش بندوق دێت، سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ و پێست هەیە.
-گوڵەبەڕۆژە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی و ڕێژەیەکی زۆر باش بۆ جەستە دابین دەکات.
-سەوزەواتەکان
سپێناخ، سڵق و جۆرەکانی دیکەش دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئی بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.
-ئاڤۆکادۆ
ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین ئی، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە، یارمەتی دابەزینی کۆلیستڕۆڵ و کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێست و قژدا هەیە.