پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی روسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک دەڵێت: زیادەڕەوی کردن لەخواردنی شاتوودا دەبێتە هۆی زیاد بوونی کێش.
پزیشکەکە باس لەوەش دەکات، زیاد بوونی کێش خراپ و مەترسیدارە بۆیە پێویستە شاتوو بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت، چونکە شاتوو رێژەیەکی زۆر کالۆری تێدایە.
میوەی شاتوو سەرچاوەیەکە بۆ ڤیتامین و کانزاکان، لەکاتێکدا ئەگەر کێشت زۆرنەبوو دەتوانین بە ئارەزووی خۆت بیخۆیت، پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە هەموو خواردن و میوەیەک دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست و ڕێژەیەکی دیارکراو نەخورێت و وەرزش نەکرێت.