پۆڵەتیک پرێس
بێهێزبوون و هەڵوەرینی قژ ئەگەر بەهۆی تەمەن و بۆماوەییەوە نەبێت ئەوا هۆکارەکەی سیستمی خۆراکی ناتەندروستە، زانایان ڕێنمایی دەدەن دەربارەی ئەوەی هەندێک خواردن کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی و پربوونی قژ هەیە و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکەن.
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 وەک ماسیە چەورەکان( تونە، ماکریل، سەلەمون و رەنجە) سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ هەیە، هەروەها هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، پڕۆتین، زینک ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
سەوزەواتەکانی وەک کەلەرم و سپێناخ دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان قژ بەهێز دەکەن، ئەو میوانەی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان وەک توو، گێلاس، قەیسی، ترێ و پڕتەقاڵ سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا میوەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سیان تێدایە ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.
چەرەساتەکانی وەک گوێز و بادەم ڕۆڵێکی گرنگیان لە گەشەکردنی قژدا هەیە و ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن.