بەکار‌هێنانەوەی ئەم کەل و پەلانە مەترسییان لەسەر تەندروستی هەیە

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک شت هەیە وا ڕاهاتووین زیاتر لە جارێک بەکاری بهێنینەوە، بەڵام ڕەنگە بەکارهێنانەوەیان ببێتە هۆی مەترسیەکی زۆر لەسەر تەندروستیت

کەل و پەلەکان بریتین لە

١-بوتڵی پلاستیکی ئاو
بوتڵی ئاو یەکێکە لەو شتانەی کە هەرگیز نابێت، لە یەک جار زیاتر بەکار بهێنرێت، هەر بوتڵێکی پلاستیک ئەگەر ئاماژە بە ژمارە یەک یاخود “A BPA” کرابوو لە ماددەی کیمایی بیسفۆنیول دروست دەکرێت، دەبێتە هۆی تێکدانی هۆڕمۆنی سێکسی لەشی مرۆڤ و شێرپەنجەی مەمک و چەندین نەخۆشیتر.

٢-کۆندۆم
بەکارهینانەوەی کۆندۆم تەنانەت ئەگەر بشی شۆیت، ڤایرۆس و بەکتریاکانی لێ نابێتەوە دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی جۆراو جۆر


٣-قاپی سەفەری
بەهۆی بەکار هێنانی ماددەی کۆرک تیایدا، دەبێتە هۆی دروست بوونی شێر پەنجە و ماندوبوونی چاو، دەبێت تەنها یەک جار بەکار بهێنرێت

٤-پاکەتی پیتزا
بە هۆی بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددەی فلۆرین تیایدا، ئەبێتە هۆی زۆربوون یڕێژەی چەوری لە خواردنەکەدا، ئەمە پاکەتی هەموو خواردنە خێراکان دەگرێتەوە، نابێت لە یەک جار زیاتر بەکار بهێنرێت

٥-دایبی مناڵان
هەندێک لە دایکان دووبارە، دایبی مناڵەکانیان بەکار دەهێننەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریا و مەترسی تەدنروستی لەسەر مناڵ


٦-زەیتی خواردن
دووبارە گەرم کردنەوە یاخود بەکارهێنانەوەی ڕۆن دەبێتە هۆی، نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا