لیژنەی ئاسایشی پەرلەمان: زمانی ئەوە دەبڕین داوای کردنەدەرەوەی حەشد لە دیالە بکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق چەند لایەنێکی سیاسی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵ دەدەن فیتنە دروست بکەن لەڕێی داواکاری کردنەدەرەوەی حەشدی شەعبی لە دیالە.

لەوبارەیەوە ئەحمەد موسەوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “ئەو لایەنە سیاسییانەی هەوڵ دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی داعش و دەرکردنی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە دەبێت بێدەنگ بن و کۆتایی بەم فیتنەیە بهێنن”.

وتیشی، “قسەکردن لەسەر کشانەوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای دیالە و سەرنج خستنەسەر تایەفەگەرایی بەڵگەیە بۆ بوونی پلانی گەڕاندنەوەی داعش بۆ پارێزگای دیالە”.

جەختی لەوەشکردەوە، “حەشدی شەعبی ڕۆژانە دەیان پلانی تیرۆرستی لە دیالە هەڵدەوەشێنێتەوە و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی تیرۆرستان بە هاووڵاتیانی مەدەنی، ئیتر چۆن دەکرێت حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەربکرێت و ئازادی تەواو بۆ داعشەکان فەراهەم بکرێت؟ وتیشی، هەر کەسێک باسی دەرکردنی حەشدی شەعبی بکات دەست و قاچی دەبڕرێت تا فیتنەی لەم جۆرە دووبارە نەکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا