پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سبەی 18ی تشرینی یەکەمی 2021، شاندێکی پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سەردانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتووە، شاندەکە بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتهبێژی پارتی و عەلی حوسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، سەردانی سلێمانی دەکەن.
ئامانجی سەردانی شاندەکەی پارتی بۆ گفتوگۆکردنە سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانیەکی کوردستانی بۆ بەغدا.
لەمیانەی سەردانەکەیاندا بۆ سلێمانی، پارتی دیموکرات سەردانی چەند لایەنێکی دیکەش دەکات و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە گۆڕان و یەکگرتوو، کۆمەڵی دادگەری، بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام بدات