هەناردەی بەرهەمی خۆراکی ئێران بۆ عێراق کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قایمقامی قەزای قەسری شیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە تەنها 400 بارهەڵگری بەروبومی کشتوکاڵی لە دەروازەی پەروێزخانەوە دەگەنە عێراق.

موراد عەلی تاتار، قایمقامی قەزای قەسری شیرین ڕایگەیاند، لە وەرزی هاویندا هەناردەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی ئێران بەهۆی پێگەیشتنی بەروبومی هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە، بەجۆرێک ڕۆژانە تەنها 400 بارهەڵگر دەگەنە ناو سنوری عێراق لەکاتێکدا لە پێشتردا هەزار بارهەڵگر دەهاتنە عێراق”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “چالاکییە بازرگانیەکانی ناو دەروازەی پەروێزخان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەدەچن”.

باسی لەوەش کرد، “54% ی هەناردەی بەرهەمە نانەوتییەکانی ئێران لەڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە دەگەنە عێراق، سەرەکیترین بەرهەمەکانیش پێکدێن لە میوەو سەوزەوات و ئەو خواردنانەن کە ماوەی بەسەرچوونیان خێرایە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا