كازمی بەڵێن دەدات بە زوترینكات ڤاكسینی كۆرۆنا بەدەستبهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، كار بۆ ئەوە دەكەن بەزوترین كات ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاوڵاتیانی عێراق بەدەست بهێنن.

مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی كۆبویەوەو رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆئەوەی لە نزیكترین كاتدا ڤاكسینی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ عێراق بەدەست بهێنن.

هاوكات حەسەن نازم وتەبێژی كابینەی حكومەتی عێراق دەڵێت، “گفتوگۆ هەیە لەبارەی گرێبەست لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی ڤاكسین بەرهەم دەهێنن، عێراقییەكانیش بەدوای بەدەستهێنانی متمانەیەكی جیهانین بۆ ئەو ڤاكسینە و گواستنەوەی بۆ عێراق”.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەئێستادا چەندین كۆمپانیای گەورەی دەرمان لەجیهاندا لەهەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسیندان، بەڵام ڤاكسینی هەردوو كۆمپانیای مۆدێرناو فایزەر و بایۆنتیكی ئەمریكی لە قۆناغەكانی كۆتایدان، بەڵام هێشتا ئەوانیش لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە دانیان پێدا نەنراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا