تورکیا ئۆپەراسیۆنی “هەڵۆی زستانە”ی دژی پەکەکە دەستپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، “بەمەبەستی پاراستنی سنوورەکانمان لە هەڕەشەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ئۆپەراسیۆنی (هەڵۆی زستانە)مان لە ناوچەکانی دێرک و شەنگال و قەرەچۆغ ئەنجامدا”.

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو ئۆپەراسیۆنەمان وەک مافی بەرگری لەخۆکردن کە لەماددەی 51ی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی دێرک و شەنگال و قەرەچۆغ ئەنجامداوە، کە پەکەکە تیایاندا بارەگای هەیە و جمۆجۆڵەکانی تیادا ئەنجامدەدات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا بارەگای سەرکردایەتی و سەربازگەکانی مەشقکردنی تایبەت بە پەکەکە و ئەو شوێنانەی تیایاندا چالاکیان هەیە، کراونەتەئامانج”.

جەختی لەوەشکردەوە، “ئەو فڕۆکانەی ئۆپەراسیۆنەکەیان پێئەنجامدراوە گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان و ئۆپەراسیۆنی هەڵۆی زستانەش دژی پەکەکە و باڵی سەربازی ئەو پارتە بەردەوامی دەبێت”.

پێشتریش لە راگەیەندراوێكدا دژە تیرۆری هەرێمی كوردستان وردەكاری هێرشەكانی ئەمشەوی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە سنووری قەزای شنگال، دەوروبەری مەخموور و سنووری سحێلا لە دیوی سووریا خستەڕوو و ڕایگەیاند، “فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند پێگەیەكی پەكەكەی لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردومان كرد و كوژراو و برینداری لێ كەوتووەتەوە”.

بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا شەش پێگەی چەكدارانی پەكەكەیان لە چیای قەڕەچووغ بۆردومان كرد. هاوكات دوو پێگەی دیكەی ئەو چەكدارانەیان لە سنووری سحێلا لە ناو خاكی سووریا (ملا درێژ) و دوو پێگەی دیكەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردومان كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا