كەشناسی: پێشبینی دروستبوونی لافاو لە هەولێر و سلێمانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتیی كەشوهەوا و تۆماركردنی بومەلەرزەزانیی عێراق، پێشبینی دەكات، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی لافاو رووبدات.

رۆژی دووشەممە14/11/2022، بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە دەستەی گشتیی كەشوهەوا و تۆماركردنی بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆ، یەكەمیان لە دەریای سوور و دووەمیان لە دەریای ناوەڕاست، ئەمەش وادەكات رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی عێراق و لە ناویاندا بەغدا، بارانی مامناوەند تاوەكو بارینی بە خوڕ لە هەندێك كات ببارێت لەگەڵ هەورە تریشقەدا.

ئاماژە بەوەشدەكات، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، كاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە دوای نیوەڕۆ بەرەبەرە لە بەشی رۆژئاوای وڵات كەم دەبێتەوە، ناوچەكانی رۆژهەڵاتیش لەژێر كاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە دەمێننەوە و بارانی مامناوەند تاوەكو بە خوڕ لەو ناوچانە دەبارێت.

هاوكات هۆشداری لەوەدەدات، ئەگەری لافاو هەیە لە هەندێك ناوچەی هێڵی سنووری لەگەڵ ئێران و بەشی باكوور لە ناوچەی باكووردا (میسان، كوت، دیالە، سلێمانی و هەولێر).

كەشناسیی عێراق دەشڵێت، لەگەڵ ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە، بای باشووری رۆژهەڵات خێراییەكەی لەنێوان 20-30 كلیۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا لەگەڵ دابەزینی 3-5 پلەی گەرما و مەودای بینین 6-8 كیلۆمەتر و لە بارانیشدا 2-4 كیلۆمەتر دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا